سووره‌تی الئەنکەبوت

سووره‌تی الئەنکەبوت، بەشی 29ەمی قورئانی پیرۆز، سووره‌تێکی مەككیە و 69 ئایەتی تێدایە.

ئایا خەڵکی واگومان دەبەن تەنھا بەوەی بڵێن : باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا، ئیتر وازیان لێدەھێنرێت و تاقی ناکرێنەوە لەسەر ڕوون بوونەوەی ھەقیقەتی ئەوەی دەیڵێن، ئایا ئەوانە باوەڕداری ڕاستەقینەن؟ کارەکە بەو شێوەیە نییە کە لێی تێگەیشتوون.