سووره‌تی At-Taghabun

سووره‌تی At-Taghabun — بەشی 64ەمی قورئانی پیرۆز، سووره‌تێکی مەدەنیە و 18 ئایەتی تێدایە.

ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی اللە دەرناچن) ئەو پەروەردگارەی کە خاوەنی ھەموو موڵکێکە و ھەموو ستایشێک شایستەی ئەوە، ھەر ئەویش دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا و هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات.