سووره‌تی As-Saff

سووره‌تی As-Saff — بەشی 61ەمی قورئانی پیرۆز، سووره‌تێکی مەدەنیە و 14 ئایەتی تێدایە.

ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی خوا دەرناچن) ھەر ئەو زاتەیە زاڵ و باڵادەستە و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، زۆریش داناو کاربەجێیە لەبەدیهێنان و ئەندازەگیری و شەریعەتەكەیدا.