سووره‌تی الجومعە

سووره‌تی الجومعە، بەشی 62ەمی قورئانی پیرۆز، سووره‌تێکی مەدەنیە و 11 ئایەتی تێدایە.

ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەرناچن) ئەو خوایە پادشا و مەلیکێکی پاک و بێگەردە، وە زاڵ و بەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وزۆریش دانا و كاربەجێیە لەبەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا.