سوورهتی Al-Baqarah — بەشی 2ەمی قورئانی پیرۆز، سوورهتێکی مەدەنیە و 286 ئایەتی تێدایە.
(الم) ئەم پیتانە لەو پیتانەیە کە ھەندێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆزی پێ دەست پێدەکات، پیتەکانی زمانی عەرەبین، و بۆ خۆیان ھیچ مانایەکیان نیە ئەگەر بە تەنھا ھاتن، وەک: (أ، ب، ت، ھتد) دەست پێکردنی ئەم سورەتانە بەم پیتانە حیکمەت وناوەڕۆک مەبەستێکی تێدایە، چونکە ھیچ شتێک نیە لە قورئاندا ھاتبێت وحیکمەتێكی تێدا نەبێت،…