سوورهتی Saba — بەشی 34ەمی قورئانی پیرۆز، سوورهتێکی مەككیە و 54 ئایەتی تێدایە.
سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بە بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیشیەوە ھەموو موڵکی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە، وە ئەو دانا و کاربەجێیە لە لەبەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا، وە ئاگادارە بەحاڵ و بارودۆخی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نییە.