سوورهتی An-Nur — بەشی 24ەمی قورئانی پیرۆز، سوورهتێکی مەدەنیە و 64 ئایەتی تێدایە.
ئەم سورەتەمان دابەزاندووە، وە کارپێکردن بە ئەحکامەکانیمان واجیب کردووە، وە چەند نیشانە و ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرامان تیایدا دابەزاندووە، بەئومێدی ئەوەی بەڵکو بیر لەو ئەحکامانە بکەنەوە تیایدا باسکراوە و لێی ڕابمێنن، وە کار بەڕێنماییەکانی بکەن.